بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لە کاردانەوە بە هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی خەیام پاگەندەی کرد کە قووڵ بوونەوەی پێوەندییەکانی ڕووسیا و تاران، هەڕەشەیە بۆ سەر کۆەمڵگای جیهانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ئەناتۆڵی لە کاردانەوە بە هاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ لە هاویشتنی سەرکەوتوانەی مانگیلەی خەیام بۆ خولەی زەوی، بە هێنانە ئارای پاگەندەگەلێک سەبارەت بە شێوەی بەکارهێنانی ئەو مانگیلەیە پاگەندەی کرد کە بەرز بوونەوەی هاوکارییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران هەڕەشەیەکە لە دژی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە ئەناتۆڵی ئاماژەی نەداوەتە سەر ناوی، پاگەندەی کرد کە مانگیلەی خەیام "توانای سیخوڕی" کردنی هەیە.