بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لە دیدار لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناس نیوز، نووسینگەی یەکێتی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی ڕۆژی ڕابردوو لە دیدار لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سیاسەتوان و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە بەغدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و دۆخی ئێستای عێراق گفتوگۆیان کرد و لەسەر زەروورەتی هاوئاهەنگی بۆ پەڕینەوە لە لەمپەر و کێشەکان جەختیان کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە تاڵەبانی لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لەسەر پاڵثشتی خۆی لە هەر هەوڵێک بۆ ڕێککەوتن و کۆبوونەوە بۆ پەڕینەوە لە ئەم دۆخەی ئێستا لە عێراق وتی: وڵات بۆ گەییشتن بە دۆخێکی باش و سەقامگیری پێویستی بە هاودڵی و ڕێککەوتنی نەتەوەییە و ئەرکی هەمووان ئەوەیە کە بۆ داهاتوویەکی ئەمن و خزمەت بە هاووڵاتیان هەوڵ بدەن.