وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئێمە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیری جیدین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هەندێک گۆڕانکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوانە گۆڕانکارییەکانی غەززە و دانوستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەدا وتی: چەکی ئەتۆمی لە سیاسەتی ئێراندا پێگەیەکی نییە و پێچەوانەی سیاسەت و بڕواکانی ئێمەیە.

ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان وتی: ئێمە بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیری جیدین. ئێستاش دانوستانەکان لە ڕێگای خۆی لە ڤیەنا بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکرێت، ئاڵبەت ئەنجامی ئەو بابەتە پێوەندی بە ئەمریکاوە هەیە کە ئایا دەیەوێت ڕێککەوتن بکات یان نا. ئایا ئەمریکا نەرمی دەنوێنێت؟ ئێمە جیدی بوونی خۆمان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی بەهێز و سەقامگیر نیشان داوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەسپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و شەهید بوونی دەیان هاووڵاتی فەلەستینی جەختی کرد: لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمینداری گشتی جەهادی ئیسلامی تێگەییشتین کە بەرخۆدانی فەلەستین لە درێژەی بەرگری لە نیشتمانی خحیان، وەڵامی بەهێزتر بە ئیسرائیل دەدەنەوە.

کۆمەڵگای جیهانی ئەرکی خۆی لە پاڵپشتی خەڵکی غەززە جێبەجێ بکات

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: پێویستە کۆمەلگای جیهانی ئەرکی خۆی بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە و راگیرانی هێرشەکانی ئیسرائیل جێبەجێ بکات.

گۆترێشیش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وتی: ئێمە داوای داخرانی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران دەکەین و ئەوەشمان بە لایەنی ئەورووپی و ئەمریکی ڕاگەیاندووە.

ناوبراو هەروەها وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی غەززە جەختی کرد: ئێمە لە پێوەندی لەگەڵ هاوکارانمان لە غەززە بۆ دەسپێکی هەوڵی سازێنەر و ڕاگیرانی بەپەلەی هێرشەکانین.