وەزیری تەندروستی عێراق وتی کە گرینگترین کێشە بەردەم ئەو وڵاتە گۆڕانکاری کەشوهەوایە کە بووەتە مەترسییەکی گەورە و یەکێک لە نمانەکانی تۆفانەکانی خۆڵ و خاکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند کە ئەو وڵاتە لە ئەمساڵدا بۆ ماوەی 100 ڕۆژ تۆفانی خۆڵ و خاکی بە خۆوە بینیوە و خەسارە ئابوورییەکانی بەهۆی ئەو تۆفانانەوە 10 ملیار دینار خەمڵێندراوە.

جاسم فەلاحی وەزیری تەندروستی عێڕاق وتی کە گرینگترین کێشەی بەردەم ئەو وڵاتە گۆڕاناکری کەشوهەوایە کە بووەتە مەترسییەکی جیدی و یەکێک لە نمانەکانیشی تۆفانەکانی خۆڵ و خاکە.

ڕاشیگەیاند کە ئەو وڵاتە لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینییەوە بۆ ماوەی 100 ڕۆژ تۆفانی خۆڵ و خاکی بە خۆوە بینیوە و خەسارە ئابوورییەکانی بەهۆی ئەو تۆفانانەوە 10 ملیار دینار خەمڵێندراوە.

فەلاحی لەسەر زەوورەتی بوونیبەرنامەی جیدی بۆ کەم کردنەوەی خەسارەکان بە شێوەی زانستی لەوانە قایشی سەوز جەخت یکرد.

ناوبراو زیادی کرد: کەم ئاوی و کەم بوونەوەی بارینی باران و دروست بوونی بیابان، ئاسایشی خۆراکی و ژینگەی عێراق بەرەوڕووی مەترسی بووەتەوە.