بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی دوو راگەیێندراوی جودا پاگەندەی کرد دوو هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئاگری کوژراوە و دوو ئەندامی دیکەشیان لە مرسین دەستگیر کراوە.
سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پاگەندەی کرد کە دوو ئەندامی پەکەکە لەلایەن موراد قەرەیلانەوە کراونەتە بەرپرسی ئۆپراسیۆنێک لە دوغو بایزید کە لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانی جەندەرمەوە ناسراونەتەوە و ئۆپراسیۆنەکە پووچەڵ کراوەتەوە و ئەوانیش کوژراون.
هەروەها پاگەندەی کردووە لە مرسینیش دوو ئەندامی پەکەکە خەریکی ئامادەبوون بۆ ئۆپراسیۆنێک بوون کە دەستگیر کراون و ڕێژەیەک مادەی تەقەمەنی و چەک و چۆڵیان لێ زەوت کراوە.