بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له ئاگاداریه‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێ‌دا هاتوه، چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر کراون ، زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخاتە ئوستۆی دەسەڵات و تەواوی قونسوڵیەت و باڵوێزی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە.
بریاربوو ئه‌مرۆ 6-8-2022 نه‌وه‌ى نوێ رابه‌رایه‌تى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى بكات، به‌ڵام رێگرى كرا‌و له‌به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێم رێگه‌یان نه‌درا خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.