بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بیری واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین وێڕای ئاماژە بە دۆخی نالەباری ئابووری هەرێمی کوردستان، نیسبەت بە پەرەسەندنی سەرکوت و سانسۆری ئازادی ڕادەربڕین لە ئەو ناوچە هۆشداریی داوە.
ئەو ناوەندە بیرییە بە ئاماژە بە تێپەڕبوونی سێ ساڵ لە هەڵبژاردنی مەسروور بارزانی وەکوو سەرۆک وەزیرانی هەرێم و سەرۆکی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم، دەستکەوتەکانی ناوبراوی لە بواری بەرەوڕوو بوونەوەی میدیا و دژبەرەکان، بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی، ڕەش وەسف کراوە.
ئەو ناوەندە بیرییەی نزیک بە حکومەتی ئەمریکا پێی وایە حکومەتی مەسروور بارزانی لە بواری ئابووری، سیاسی و بەرەوڕوو بوونەوەی مێدیاکان دەستکەوتی باشی نەبووە و شکستی هێناوە و کێشە ئابوورییەکانی خەڵکی زیاد کردووەتەوە. حکومەتی مەسروور بارزانی هەروەها بە شێوەیەکی توندئاژۆیانە بەرەوڕووی هەواڵنیران بووەتەوە.
ڕاپۆرتی ناوەندی بیری واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە دۆخی هەرێمی کوردستان باس لە ئەوە دەکات لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی مەسروور بارزانی هەڕەشە، ئەشکەنجە و زیندانی کردنی ڕۆژنەماڤانان و چالاکانی مەدەنی زیادی کردووە.
هەروەها دوو پارتی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی بە ئەوە تاوانبار کردووە کە لە درێژەی سی ساڵی ڕابردوو کە لە هەرێمدا دەسەڵاتداریان کردووە، بەس لە بیری دابین کردنی بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بووە و بەردەوام هەوڵی سەرکوت کردنی ناڕازیان و چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەڤانیان هەیە.