گرووپە بەرخۆدانەکانی عێراق بە هێرشە دڕندانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کاردانەوەیان نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، دەستدرێژی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کاردانەوەی گرووپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بەدواوە بوو.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق جەختی کرد کە گرووپە بەرخۆدانەکانی فەلەستین بە کاردانەوەی یەکدەنگ بە هێرشەکانی ئیسرائیل، دوژمن شۆک بکەن.

بە پێێ ئەم ڕاپۆرتە، ئەکرەم کەعبی ڕایگەیاند: ئێمە ئامادەییمان هەیە چونکوو ئەو شەڕە، شەڕی هەموومانە.

کەتیبەکانی حزبوڵڵاش جەختی کرد: ئێمە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ تیرۆری براکانمان لە غەززە سەرمان سووڕ نەماوە بەڵکوو بەردەوام بوونی بێدەنگیی وڵاتانی عەرەبی سەرمانی سووڕ کردووە.

ئەو گرووپە زیادی کرد: بەردەوامی هێرشی ئیسرائیل ئەنجامی سازشی وڵاتان لەگەڵ ئەو ڕژێمەیە.

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحیش جەختی کرد: دوژمنی ئیسرائیلی کە نێو بێدەنگی و ڕادەست بوونی سازشکاران و پاڵپشتی وڵاتان لە ئەو ڕژێمە کاتییە درێژە دەداتە جەنایەتەکانی لە ناوچەکە.