نوێنەری پارتی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق وتی کە داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی یان تێکەڵ کردنی لە ناو ناوەندە دەوڵەتییەکان پیلانێکی دەرەکییە کە ئێمە هەرگیز ئیزنی جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵە نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، عەلی تورکی نوێنەری پارتی سادقوون لە پەرلەمانی عێراق وتی کە داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی یان تێکەڵ کردنی لە ناو ناوەندە دەوڵەتییەکان پیلانێکی دەرەکییە کە ئێمە هەرگیز ئیزنی جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵەیە نادەین.

ناوبراو درێژەی دا کە ئەو پیلانە بە ئامانجی تێکدانی یەکپارچەیی عێراقییەکان دەچێتە پێشەوە و هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی پشتگیری دەکەن.

تورکی هەروەها زیادی کرد کە دەستە بیانییەکان و هەندێک لایەنی ناوخۆیی نایەوێت کە عێراق سەقامگیر بێت بەڵام پارتی سادقوون لە بەرانبەر هەموو ئەو داواکاریە سیاسیە دوژمنانەوە دەوەستێت.