سەبارەت بە ئەم دۆخەی پێکهاتەی سیاسی عێراقە دەتوانین بڵێین عێراق ئەمڕۆکە ئەنجامی سەربزێویەکانی سەددام حسێن، داگیرکاری ئەمریکا، کێبڕکێی ناوچەیی لە ناو عێراق، سەرهەڵدانی داعش هاوکات لەگەڵ لاوازی پێکهاتەی سیاسی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هەواڵەکانی عێراق وەکوو چوونی لایەنگرانی موقتەدا سەدر بۆ پەرلەمان، ڕێکنەکەوتن لەسەر سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و نیگەرانی سەبارەت بە چالاک بوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش، باس لە چەقبەستووی سیاسی و گەورە بوونەوەی درزی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانە کە هیچ بەرچاوگەیەکی ڕوون لە بواری سیاسی و ئەمنیەتی بۆ ئەو وڵاتە بەدەستەوە نادات.

ئێستا پرسیارێک کە لەسەر ئەو بابەتە زۆر دووپات دەبێتەوە و هەر شرۆڤەکارێک لە ڕوانگەیەکی تایبەتەوە خەریکی وەڵامدانەوەیە، ئەوەیە کە هۆکاری چەقبەستووی سیاسی لە عێراق چییە؟ لە وەڵامدا دەتوانین بڵێین کە عێراق کێشەی زۆری تێدایە بەڵام دوو پرسیاری سەرەکی داڕزێنەربوونی ساحەی سیاسی و تێگەییشتنی ئەکتەرە دەرەکییەکان لە هەستیار بوونی سیستەمی ناوچەیی وادیارە گرینگترینان و دۆخی ئەمڕۆش ئەنجامی چارەسەرنەبوونی ئەو بابەتانەیە.

سەبارەت بە ئەم دۆخەی پێکهاتەی سیاسی عێراقە دەتوانین بڵێین عێراق ئەمڕۆکە ئەنجامی سەربزێویەکانی سەددام حسێن، داگیرکاری ئەمریکا، کێبڕکێی ناوچەیی لە ناو عێراق، سەرهەڵدانی داعش هاوکات لەگەڵ لاوازی پێکهاتەی سیاسی. ئەم دۆخەی عێراق، حوکمڕانی زۆر لاواز کردووەتەوە و ڕەوایی ئەکتەرە سیاسییەکانی عێراقی زۆر کەم کردووەتەوە.

لە ئەنجامی لاوازیی دەسەڵاتداری و کەم بوونەوەی ڕەوایی تا رادەیەکی زۆر هیوا بە چارەسەری کێشە و قەیرانە ناوخۆییەکان لە نێوان خەڵکی عێراق لە ناوچووە کە نیشانەیەکی روونی بەشداریی کەم و سەرکەوتنی کزی نوێنەران لە هەڵبژاردنەکانی 10 ی ئۆکتۆبەری 2021 بوو.

لە ئەم دۆخەدا سیاسەتوانانی عێراقی دوو ڕێگایان لە پێشدایە: یەکەم، پێکهێنانی حکومەتی لانیکەمی و ڕێککەوتنی و بێ پشتیوانی خەڵک بە لەبەرچاو گرتنی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان بە ناکارامەییە و ئەوەش واتا بەردەوام بوونی دۆخی ئێستا کە بەهۆی داوای بەشکردنی کەس و لایەنەکانی دەسەڵات ڕێگرە لە هەر جۆرە چاکسازییەک لە ڕەوتی ئێستا . دووهەم هەوڵ بۆ نیشاندانی وێنەیەک وەکوو ڕێبەر و ڕەوتی گۆڕانخواز و هەروەها گۆڕانی ڕێگای وڵات هاوکات لەگەڵ شەڕ لە دژی ناکارامەیی و گەندەڵیە. هە بۆیە لە ئەم دۆخەی ئێستادا هەندێک لە ڕێبەرانی سیاسی باس لە ئەنجامی چاکسازی گشتی و تەنانەت چاکسازی دەستوور دەکەن.

بۆ سیاسەتوانانی ڕۆشنبیر هەڵبژاردنی ڕێگای یەکەم واتا مەرگی وردە وردەی سیاسی و هەڵبژاردنی ڕێگای دووهەم واتا بەردەوام بوونی ژیانی سیاسی . ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی کە سیاسەتوانگەلێک وەکوو موقتەدا سەدر کە ڕێگای دووهەمیان هەڵبژاردووە، نیسبەت بە ڕێککەوتنی سیاسی هەستیار بن و خوازیاری پێکهێنانی حکومەتی یەک دەست بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانەجان بن. ئەوەش لەگەڵ سیستەمی سیاسی دانەشکاری عێراق دژایەتی جیدی هەیە و بەستێنی چەقبەستوویی سیاسی خۆش دەکات و لە کردەوەدا هیچ بەرچاوگەیەکی ڕوون بۆ چارەسەری پرسەکە دانەناوە.

لە ئەو چەقبەستووییە ناوخۆییەدا باس کراوە کە ڕێگایەکی دیکەش هەیە و ئەوەش هاتنی ئەکتەر یان ئەکتەرگەلی بیانی خاوەن هێزی کاریگەر لەسەر پارت و لایەنە ناوخۆییەکانە کە ئەوەش پێویستی بە هێزی ڕێکوپێک کەرەوەی ئەکتەرێک لە ئاستی سیاسی عێراقە یان ڕێککەوتنی ئەکتەرەکان بۆ ڕێکوپێک کردنەوەی دۆخەکە. لە دۆخی ئێستادا ئەکتەرە بیانییە کاریگەرەکان لە عێڕاق توانایی باشتر کردنی دۆخەکەیان نییە و ڕێگای سەرەکی ئەوە ڕۆڵ گێرانی ئەکتەرە ناوخۆییەکانە.

دیسان لێرەدا ئەو کێشە هەیە کە ئەکتەرە کاریگەرە دەرەکییەکان لە عێراق لە درێژەی کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانن و درزی نێوان ئەوان هاوکات لەگەڵ سیگناڵی ئەرێنی، زۆرە و ئەگەری ڕێککەوتنی کەم کردووەتەوە.

ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە هۆکاری نەگەییشتن بە ڕێککەوتنی ئەو ئەکتەرانە لە دۆسیە جیاوازەناوچەیی و نیودەوڵەتییەکان چییە کە لە وەڵامدا دەتوانین بڵیین کەم بوونەوەی ڕۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەکتەرەناوچەییەکانی گەیاندووەتە ئەو قەناعەتە کە سیستەمی ئێستای ناوچەییە کاتییە.

ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمڕۆکە عێراق یەکێک لە قوربانییەکانی ئەم دۆخە بێت و تەنانەت ئەکتەرگەلێک وەکوو ئەمریکا، بریتانیا و عەرەبستان بۆ توند کردنەوەی ئەم دۆخەی ئێستا هەوڵ دەدەن.

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین کە عێراق داڕزینی ساحەی سیاسی و ڕەوتی بەرز بوونەوەی کێشە و دژایەتیی ئەکتەرە بیانییەکان بە خۆوە دەبینێت کە ڕێگاچارەی ڕێککەوتنی ناوخۆیی بۆ چاکسازی رەوتی ئێستا لە نێوان لایەنە ناوخۆییەکان و هەروەها ڕێککەوتنی ئەکتەرە بیانییەکان بۆ ڕیگری لە قەیرانێکی ناوچەییە.

بە ئەم حاڵەوە وادیارە دەزگای سیاسەتی دەرەوەی ئیران ئەبێ ڕوانگەیەکی ستراتیژیکی بە دۆسیەی عێراق هەبێت و بە بێ ئەوەی کە بیەوێت لە پرسەکانی عێراق و هەڵبژاردنی خەڵک دەستیوەردان بکات یارمەتی ئەکتەرە ناوخۆییەکان بدات کە خێراتر بگەنە ڕێککەوتن و حکومەت پێک بهێنن و هەروەها ڕێگری بکەن لە دەستێوەردان و ڕۆڵی ڕووخێنەری ئەکتەرە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە.