بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیەنراوی بارەگای بارزانى، ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردراوە کار بکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە.
هەروەها بڕیاریش دراوە کە کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.
ئەمە جاری دووەمە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانى لەسەر پرسى پۆستى سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوەو هەردوولاشیان لەسەر کاندیدەکەی خۆیان پێداگیری دەکەن، بەڵام کۆبوونەوەی ئەم جارە لەکاتێکدایە کە دۆخی سیاسى عێراق بەتەواوی ئاڵۆز بووەو خۆپیشاندان لە بەغدا بەردەوامە