کەجەکە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە بۆنەی دەسپێکی مانگی موحەڕەم لە هەموو کەسانێک کە ئیمام حسێن وەکوو ڕیبەری خۆیان دەناسن، داوای کرد کە بۆ بەدی هاتنی دادپەروەری لە بەرانبەر تورکیا هەڵوێست بنوێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە بۆنەی دەسپێکی مانگی موحەڕەم، لە هەموو ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە ڕاستی و بەرخۆدانی کەربەلا هەیە ، داوای کرد تا بۆ بەدی هێنانی دادپەروەری و دیمۆکراسی و ئاشتی، دژی تورکیا ، کە وەکوو "نوێنەری سومەتی یەزیدیانی سەردەم" ناوی بردووە، هەڵوێست بگرن.

کەجەکە بە ئاماژە بە کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە درێژایی مێژووی تورکیا، ڕایگەیاندووە لە ئێستادا کۆمەڵکوژی فەرهەنگی و هێرشەکانی حکومەت بۆ لەناوبردنی عەلەوییەکان لە هەر کاتێکی دیکە توندتر بووەتەوە. ئەوان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە کەوتوونەتە بەر هەڕەشەوە. هەمووی ئەمانەش بەهۆی ئەوەیە تورکیا لەلایەن بیر و هزری یەزیدییەوە ئیدارە دەبێت.