بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنەماڵەی ئەیمەن زاوهێری رێبەری ئەلقاعیدە سەبارەت بە هەواڵی کوژرانی ئەو لە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی لە ئەفغانستان شرۆڤەیەکیان دا.
بنەماڵەی زەواهێری لە میسر وتوویانە ئاگاداری راستی و دروستی ئەم هەواڵە نین.
هەروەها رایانگەیاندووە کە لەو کاتەوە ئەیمەن زەواهری دە ساڵ لەمەوپێش لە میسر چووەتە دەرەوە و تەڤلی ئەلقاعیدە بووە لە ئەفغانستان ئەمان هیچ پەیوەندییەکیان لە گەڵی نییە.
شیاوی ئاماژەیە دوێنێ جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کوژرانی ئەیمەن زەواهری رێبەری ئەلقاعیدەی راگەیاند.