بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌تویته‌كه‌ی ئه‌مشه‌وى موقته‌دا سه‌دردا به‌ڕونى چه‌ند بابه‌تێكى ئاماژه پێكردووه كه بریتین له (گۆڕینی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می سیاسی، گۆڕینی ده‌ستور، ئه‌نجامدانێكی هه‌ڵبژاردنێكی تر، بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی باوكایه‌تی (أبوی).
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ى موقته‌دا سه‌دردا، هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و هاوكات خاڵى مه‌سعود بارزانى به‌تویتێك وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌درى داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"سیستەمی سیاسی ئێستا‌و دەستووری ئێستاى عێراقیش، تەنها به‌میکانیزمی دەستوریی تەوافوقی دەگۆڕدرێت، نه‌ك میزاجی شەخسی".
زێبارى ده‌ڵێت:"ئه‌و ده‌ستوره‌ى ئێستاى عێراق، زیاتر له60ى عێراقیه‌كان ده‌نگیان پێداوه لەساڵی 2005 له‌ڕێگه‌ى ڕیفراندۆمێکی جەماوەرییهوهو لەلایەن دەسەڵاتو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە پشتیوانیدەکرێت".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى پارتى جه‌ختده‌كاته‌وه، "بۆیە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ هەموارکردنەوەی ده‌ستور یان گۆڕینى تا ئه‌وكاته‌ى ڕاوێژ‌و گفتوگۆی چڕوپڕى له‌باره‌وه نه‌كرێت