ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: عێراق لە چوارشەممەی رابردووەوە واتا 27 ی ژووییە، چووەتە ناو درێژترین چەقبەستوویی سیاسیەوە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و گرووپە سیاسییەکانی عێراق تا ئێستا نەیوانتوانیوە سەرۆک کۆمار هەڵببژێرن و حکومەتی نوێ پێک بهێنن؛ کارێک کە دوای بەرز بوونەوەی نرخی جیهانی نەوت و دوای ئەوە، بەرز بوونەوەی داهاتە نەوتییەکانی عێراق، ئەنجامی چاکسازی ئابووری و بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکان و تەنانەت پەسەند کرانی یاسای بودجەی ئەمساڵی لەگەڵ پرسیاری زۆر بەرەوڕوو کردووەتەوە.
لە حاڵێکدا کە زیاتر لە 9 مانگە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10 ی ئۆکتۆبەر تێدەپەڕێت، حکومەت پێک نەهاتووە و ڕێکۆردی هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ بە 292 ڕۆژەوە، کە پێشتر 289 ڕۆژ بوو و بە هەڵبژاردنەوەی نووری مالیکی کۆتایی هاتبوو، شکێندرا.
درێژەی چەقبەستووی سیاسی و پەسەند نەکرانی بودجەی ئەمساڵ لەسەر پڕۆژە ژیرخانییەکان و چاکسازی ئابووری کایگەری کردووە و خەڵکی عێراق دەلێن، سەرەوای بەرز بوونەوەی بێ وێنەی داهاتی نەوت بەڵام دۆسیە خزمەتگوزارییەکان و دۆخی ئابووری خراپتر بووە.
هەنگاوی گرینگی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ چوونە دەرەوە چەقبەستوویی
چوارچێوەی هاوئاهەنگی محەمەد شیاع ئەلسوودانی وەکوو بەربژێری ئەو گرووپە بۆ جێگرەوەی مستەفا کازمی وەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەو وڵاتە ناساند.
مەحمەد شیاع ئەلسوودانی پێشینەی کاری وەزارەتی لە دوو حکومەتی نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی هەیە .
دوای ناساندنی سوودانی بۆ جێگرەوەی کازمی، وەزیری پێشووی وەرزش و یەکێک لە ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە تویتەر ئارەزووی سەرکەوتنی بۆ ناوبراو وەکوو سەرۆک وەزیران کرد لە حاڵێکدا کە سوودانی هێشتا دەنگی متمانەی لە پەرلەمان وەرنەگرتبوو.
کاردانەوەی سەدرییەکان چ بوو؟
لە گۆڕانکارییەکی نوێدا کە نیشانەی بەردەوام بوونی چەقبەستوویی سیاسییە، شەوی چوارشەممە هەزاران لایەنگری سەدر ڕژانە ناو باڵەخانەی پەرلەمان و لە دژی سوودانی دروشمیان دا.
لە کاردانەوە بە ئەو جووڵەیەی لایەنگرانی سەدر، چوارچێوەی هاوئاهەنگیش ڕایگەیاندووە کە نایەوێت ئەو بەربژێرە بگۆڕێت.
هەڵوێستی سەید عەمار حەکیم بەرانبەر سەدرییەکان
سەید عەمار حەکیم لە کۆڕی لایەنگەرەکانی لە بەغدا وتی: ئاژاوە لە عێراق ئیدانە دەکەین و عێراقییەکان لە بەرانبەر ئەو ئاژاوەگێڕانەوە دەستەوەستان نابێت.
سەردییەکان لە هەڵوێستەکەی حەکیم تووڕە بوون
دوای ئەو لێدوانە، سەرچاوەکانی هەواڵ لە داخستنی چەند نووسینگەی ڕەوتی حیکمە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە هەواڵیان دا.
ناڕازیان هەروەها نووسینگەی کەناڵی فرات سەر بە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیان لە بەسرە داخست.
وەڵامی حەکیم " نا بۆ ئاژاوە و فیتنە " بوو
لە هەمان حاڵدا سەید عەمار حەکیم بە بڵاو کردنەوەی تویتێک بە ئەو ڕووداوانە کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئایەیەک لە قورئان نووسی نا بۆ ئاژاوە و فیتنە.
لایەنگرانی سەدر دووبارە ڕژانەوە ناو بینای پەرلەمان
لایەنگرانی سەدر ڕۆژی شەممە دووبارە ڕژانە ناوچەی سەوز و بە شکاندنی لەمپەرەکان و پێکدادان لەگەڵ پۆلیس چوونە ناو بیانەی پەرلەمان و مانگرتنی بێ سنووریان ڕاگەیاند.
عێراقییەکان نابێت لە بیری بکەن ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانیان بەتایبەتی شێخ نشینەکان چاویان لە نائارامییەکانی عێراق کردووە. ڕۆڵی ڕووخێنەری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بەتواوەتی دەرکەوتووە و ئامانجی ئەوان ڕووخاندنی سیستەمی سیاسی عێراقە کە بە بەرەکەتی مەرجەعیەت و تێگەییشتنی خەڵکی عێراقەوە ئەو گەڵاڵەگەلە شکستی هێناوە.