ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، بە دوو كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە ناچینە دانیشتنی پەرلەمانەوە و پارتی ئەو دانیشتنە بایكۆت دەكات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە میدیای پارتی وت: سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە ناكرێتەوە و كورد بە دوو كاندید ناچێتە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە و ناكرێن سونە و شیعەكان كاندیدی كورد بۆ سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە، با كورد ئەو پرسە لەناوخۆیدا یەكلایی بكاتەوە.

دوو بەردانی وتیشی: گفتوگۆ بەردەوامە و ئەگەری هەیە لەم ڕۆژانە دا پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و بگەن بە ڕێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق.

جەختیكردەوە، بڕیاری سەركردایەتی پارتییە كە بە هیچ شێوەیەك بە دوو كاندید ناچینە هۆڵی پەرلەمانەوە و موقاتەعەی دانیشتنی پەرلەمان دەكەین.