وەزیری ئیتلاعات لەسەفەر بۆ کوردستان بە وتنی ئەوەی کە هەوالەکانی خەڵک بنەمای ئاسایش و ستراتیژی وەزارەتی ئیتلاعاتە، وتی: ڕوانین بە کوردستان ئەمنیەتی نییە و هەوڵی دەوڵەت رەزامەندی خەڵک و چارەسەری کێشەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل خەتیب ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دابینی ئاسایشی پارێزگا لە درێژەی شەڕی ئێستا لە دژی دەسەڵاتی ئیسلامی ئێرانی شەڕێکی تێکەڵ وەسف کرد و وتی: ئەمریکا بە بەکارهێنانی شەڕی نەرم و گەمارۆی ستەمکارانە بەدوای بووژانەوەی دەسەڵاتە لاواز بووەکەی خۆیەتی لە ناوچەکە کە شکستی هێناوە.

وەزیری ئیتلاعات بە ئاماژە بە جووڵی گرووپە دژە شۆڕشەکان، هۆشداریی دایە ئەو وڵاتەی کە بەستێنی هەوڵ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆش دەکەن و زیای کرد: ئەو وڵاتانەی کە یارمەتیدەری دوژمنانی گەلی ئێرانن، چاوەڕوانی تۆڵە کردنەوە بن.

ناوبراو بە ئاماژە بە سیخوڕی گرووپە دژە شۆڕشەکان بۆ ئیسرائیلیش وتی: گرووپی کۆمەڵە وەکوو سیخوڕی ئیسرائیل کار دەکات.

خەتیب جەختی کرد: هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان لە هەر جۆرە جووڵەیەکی دوژمن ئاگادارن و هەوڵی هێرشبەرانە دەگیردرێتە بەر.