بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمیسلوا یووسف بە نازناوی ژیان تۆلهەڵدان و ژیان عەفرین لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە) و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک(یەپەگە) کە پێنج ڕۆژ پێش لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر دەڤەری قامیشلۆ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری گیانی خۆی لەدەست دابوو، دوێنێ لە گۆڕستانی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب ئەسپاردەی خاک کرا.
بە پێی هەواڵی فرات، ڕۆژهەڵات عەفرین یەکێک لە فەرماندەیکانی یەپەژە کە بە نوێنەرایەتی لە فەرماندەیی گشتی ئەو ڕێکخراوەوە قسەی دەکرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەرپرسی هێرشەکانی تورکیا لە ئەو ناوچانە وەسف کرد کە هەرێمی ئاسمانیان لە ژێر چاوەدێری ئەو ناوەندەیە.