سەرۆکی ڕێکخراوی ناڤۆکی وتی: بۆ تەواو کردنی زنجیرەی بەرهەمهێنانی ئەتۆمی، بەم زووانە ڕێئاکتۆری لێکۆڵینەوەیی لە ناوەندی ئیسفەهان دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی لە سەردانی بەشە جیاجیاکانی مەکۆی ئەتۆمی ئیسفەهان بە ئاماژە بە ئەوەی کە بە ڕێکخستنی ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی، بەستێن بۆ کاری تاقی کردنەوەی سووتەمەنی لە بەشە جیاجیاکان خۆش دەبێت، زیادی کرد: هەموو وردەکارییەکانی ئەو گەڵاڵەیە لەسەر زانستی خۆجەیی و ئێرانییە و زنجیرەی لێکۆڵینەوەیی، تاقی کردنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمی ناڤۆکی تەواو دەکات.

بناوبراو وتیشی: بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ڕێئاکتۆرە ئەتۆمییەکان لە مەکۆی ئەتۆمی ئیسفەهان لە بەرنامەکانی ئەو ڕێکخراوەیە کە بە بەرهەمهێنانی ئەو سووتەمەنییە، ئێرانیش دەچێتە ڕیزی بەرهەمهێنەرانی سووتەمەنی پاکەوە لە جیهاندا.