بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوا لە خۆپیشاندەران دەکات پابەندبن بەئاشتی و پاراستنی موڵک و موڵکی گشتی و تایبەتی.
هەروەها داواشیان لێدەکات پابەندی ڕێنماییەکانی هێزە ئەمنییەکان بن بەپێی یاساو ڕێساکان مامەڵە بکەن، داواش دەکات دەستبەجێ لەزۆنی سەوز بکشێنەوە.
سەرۆکى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکات کە پابەند بن بەپاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگرتن لەهەر پێشێلکاریەکی ئەمنی.