بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم فێستیڤاڵی ناوچەیی شانۆی ئافرەت لە درێژەی کەم کردنەوەی خەسارە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان و هەروەها بەشداری چالاکانەی ژنان لە بوارە جیاوازەکان بەتایبەتی هونەری شانۆ ڕۆژانی دووهەم و سێهەمی گەلاوێژ لە شارەکانی سنە و قوروە بەڕێوە چوو.
لە ئەو فێستیڤاڵە چەندین شانۆ لەوانە "ئیپیلاسیۆن"، "گوڵوەنی"، ''وس" و "هەنارە" نمایش کرا.
جێگری فەرهەنگی و هونەری ئیرشادی ئیسلامی کوردستان لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی: فیستیڤاڵەکە بۆ هەنگاوەکانی دوایی پێویستی بە پاڵپشتی مادی هەیە.