سەرۆکی لێژنەی ناوەندی ئەربەعین وتی: بە گوێرەی ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی عێراق، سنووری خەسرەوی لە پارێزگای کرماشان بەزووی دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەجید میر ئەحمەدی ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 750 هەزار کەس لە ماڵپەڕی سەماح ناویان نووسیوە بۆ زیارەتی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕۆژانی ئەربەعین.

کردنەوەی سنوورەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و خەسرەوی لە بابەتگەلێکن کە میر ئەحەمەدی لەسەری قسەی کرد و وتی: سبەینێ پاریزگاری کرماشان لەسەر کردنەوەی ئەو سنوورە لەگەڵ لایەنی عێراقی دیدار دەکات و گفتوگۆی لەسەر دەکات.

میر ئەحمەدی هەروەها سەبارەت بە هاتنی هاووڵاتیانی بیانیش وتی: وەکوو سالانی ڕابردوو دوو سنووری شەلەمچە و مێهران بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی بیانی بەکار دەهێنرێت کە ئەمساڵ دەمانەوێت لە سنووری حاجی ئۆمەران و خەسرەویش کەڵکوەربگرین.