بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شێخ ئەحمەد ناسر سەباح وەزیری دەرەوەی کوەیت سەبارەت بە ڕەوتی پتەو کردنەوەی پێوەندییە دوولایەنەکان، پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوانە کۆبوونەوەی جەددە و دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گفتوگۆیان کرد.
دوولایەنەکە لە ئەو گفتوگۆیەدا بە ئاماژە بە ڕەوتی بەرەوپێش چوونی پێوەندییە دوولایەنەکان، لەسەر زەروورەتی گەشەی زیاتر لە ڕابردووی جەختیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وێڕای ئاوڕدانەوە بە ڕەوتی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەویە گەمارۆکان لە سێ مانگەی دواییدا، وتی: ئێران هیوادارە لایەنی ئەمریکی ڕوناگەیەکی ڕاستبینانە بگرێتە پێش تا دانوستانەکان بگاتە قۆناغی کۆتایی خۆی.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان زیادی کرد: ئێران پابەندی بەڵێنەکانییە و داوا لە ئەمریکییەکان دەکات کە ڕاستبین بن تا ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و پاوەجێ بکرێت.
وەزیری دەرەوەی کوەیتیش لە ئەو گفتوگۆیەدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئاسایش و گەشە لە جەددە وێڕای ڕەت کردنەوەی گومانەکان لەسەر کۆبوونەوەکە لەسەر ئامانجە دژە ئێرانییەکانی ئەو کۆبونوەوە، جەختی کرد لە قسەکانی ڕێبەرانی ناوچەکە لەسەر پێداویستی دروست کردن و پاراستنی پێوەندی باش لەگەڵ ئێران جەخت کراوە.