شێخ هاشم سەفیەدین جەختی کرد کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئسیرائیل خەیانەتە و لوبنان ناچێتە ڕیزی سازشکارانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلعەهد، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە لوبنان نابەزێت و ناچێتە ڕیزی سازشکاران لەگەڵ دوژمنی ئیسرائیلییەوە.

شێخ هاشم سەفیەدین جەختی کرد کە بەرخۆدان دوای تێپەڕینی 40 ساڵ لە پێکهاتنی خۆی بەهێزتر لە هەر کاتێکی دیکەیە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی حزبوڵڵا لە ڕێوڕەسمێکدا لە ناوچەی جبشیت لە باشووری لوبنان وتی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی خەیانەتە و بە بەرخۆدان و بەکارهێنانی چەک و مووشەک تا کاتی ئازاد کردنی قودس درێژە دەدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕی ساڵی 1982 جەختی کرد: هەر ئەو جۆرە کە حەسێبەکان لە ساڵی 1982 لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەوە لە ساڵی 2022 ش شکست دەهێنیت.

پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری ڕایگەیاندبوو: قەیرانی ئێستای لوبنان یەک ئامانج دەپێکێت ئەویش داماڵینی چەکی بەرخۆدان و دەست هەڵگرتن لە بژاردەی بەرخۆدانە.