بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی بە هەواڵدەری سپۆتنیکی وت: هەندێک زانیاریمان دەست کەوتووە لەسەر ئەوەی کە تورکیا داوای لە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم کردووە کە بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە و کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی دوای هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی گەشتیاری لە زاخۆ کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی سڤیل، بچێتە بەغدا. ئەو سەرچاوە وردەکاری زیاتری لە ئەو بارەوە ئاشکرا نەکردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەرێمی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مەسروور بارزانی لە سەرووی شاندێکی حکومی چووەتە بەغدا تا سەبارەت بە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر گفتوگۆ بکات. حکومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەو سەفەرە، دەستخستنی ڕێگاچاەیەک بە پێی دەستوور بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و گاز.