ڕێکخراوی جیهانی تەندورستی بە بڵاو بوونەوەی "هاوڵەی مەیموون" لە زیاتر لە 70 وڵاتی جیهان ڕایگەیاند کە ئەو نەخۆشییە بە دۆخێکی نائاسایی جیهانی ڕادەگەیێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یورو نیوز، ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی تەشەنەسەندنی "هاوڵەی مەیموون" ی دۆخێکی نائاسایی جیهانی ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی تەندوستی جیهانی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە تەشەنە سەندنی "هاوڵەی مەیموون" لە زیاتر لە 70 وڵات، دۆخێکی نائاساییە کە ئێستا دەتوانین دۆخی نائاسایی جیهانی ناوی بنێین.

ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی جیهانی بە ئەو واتایەیە کە تەشەنە سەندنی هاوڵەی مەیموون رووداوێکی نائاساییە کە دەتوانێت لە وڵاتانێکی زیاتر دزە بکات و پێویستی بە کاردانەوەی هاوئاهەنگی جیهانی هەیە.