پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە نەوەی نوێ لە دەسپێکی هەواڵەکان بۆ کۆ کردنەوەی واژۆی ئەندامانی پەرلەمان بە مەبەستی داخستنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، دیاری ئەنوەر وتی: جەنایەتی گەورەی تورکیا لە عێراق ئەم جارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە شێوەی زۆر جیدی لە بەرانبەر ئەو وڵایتە بوەستین، چونکوو هەوڵەکانی ئەنقەرە هەموو بایەخە مرۆڤییەکانی تێپەڕاندووە.

ئەنوەر زیادی کرد: پەرلەمانتارانی کوردستان هەوڵگەلێکیان بۆ کۆ کردنەوەی واژۆ بە ئامانجی هاندانی حکومەتی هەرێم بۆ بچڕانی پێوەندی بازرانی لەگەڵ تورکیا و کۆتایی هێنان بە بوونی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو ولاتە لە شارەکانی هەرێمیان دەست پێکردووە.