مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە بۆ لێکدانەوەی پاشهاتەکانی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراقی لەئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلموسلە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ئەو کۆبوونەوە هێرشی نامرۆڤانەی تورکیا بۆ سەر هاووڵاتیانی بێ تاوان لە شوێنێکی گەشتیاری لە زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆک کە بووە هۆی ژمارەیەک شەهید و بریندار، بە توندی ئیدانەی کرد و وێڕای داخوازی ڕاگیرانی پێشێل کرانی سەروەری عێراق و ئاسایشی هاووڵاتیانی، داوای ڕێز بۆ نیازپاکی دراوسێیەتی کرد.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە ئەو کۆبوونەوە چەندین بڕیاری داوە:

یەک/ئەو ئەنجومەنە فەرمانی داوەتە وەزارەتی دەرەوە تا دۆسیەیەکی تەواو لە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی عێراقییەکان پێک بهێنێت و سکاڵایەکی بەپەلە لە ئەو بوارە بە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش بکات.

دوو/ بانگهێشت کردنی کارداری باڵوێزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بۆ گفتوگۆ و ڕاگیرانی ڕەوتی ناردنی باڵوێزی نوێی عێراق بۆ تورکیا.

سێ/ فەرمان بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە دۆخی سنوورەکانی عێراق و تورکیا و ئەنجامەنی هەوڵی پێویست بۆ بەرگری لە خۆی.

چوار/ شوێنگیری دۆخی قوربانیانی هێرش و بنەماڵی شەهیدان و پێدانی غەرامە پێیان.

پێنج/ هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بڕیاری جیدی بۆ ڕێگری لە درێژەی ئەو دەستدرێژیانە.

شەش/ داخوازی لە تورکیا بۆ داوای لێبوردنی فەرمی و دەرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق.

حەوت/ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە جەختی دووبارە لەسەر دژایەتی خۆی بۆ کردنی ئەو وڵاتە بە مەیدانی تۆڵە کردنەوە، بوونی هەر جۆرە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی یان گرووپی چەکداری لە خاکی عێراقی بە توندی ڕەت کردەوە.