ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: بێ گومان هاوکاری وڵاتانی ئەندامی ئەندامی بەرەی بەرخۆدان بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە سووریا و بە گشتی ناوچەکە ئەبێ بەگوڕەوە درێژەی هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاورباری نێودەوڵەتی لەگەڵ فەیسەل مقداد وەزیری دەرەوەی سووریا دیداری کرد.

وەزیری دەرەوەی سووریا لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێران وەکوو گرینگترین وڵاتی بەرەی بەرخۆدان، تا ئێستا پاڵپشتی بنەڕەتی و کردەیی کردووە و لە ئێان وەکوو پێشەنگی بەرەی بەرخۆدان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەمریکا و گەڵاڵە رووخێنەرەکانی لە ناوچەکە دەسخۆشی دەکەین.

ویلایەتیش لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێران بەردەوام لە سووریا وەکوو وڵاتێکی گرینگی بەرەی بەرخۆدان پاڵپشتی کردووە و بێ گومان هاوکاری وڵاتانی ئەندامی بەرەی بەرخۆدان بۆ دەرکردنی پاشماوەکانی ئەمریکا لە سووریا و بەشەکانی دیکەی ناوچەکە ئەبێ بە گوڕەوە درێژەی هەبێت و ئێران هیچکات لە ئەو بابەتە پاشگەز نابێتەوە.