بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی رابردوو خۆپیشاندەران لە شاری بەغدا چوونە بەردەم باڵیۆزخانەى تورکیاو ئاڵای تورکیایان لەسەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە داگرت و باڵیۆزخانەکە چۆڵکراوە.
هەروەها لە شاری نەجەفیش خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر نوسینگەی ڤیزای توركیاو ئاڵای توركیایان داگرت و دەرگاكەیان داخست.
لەلایەکى دیکەوە حکومەتى عێراق بە فەرمى کاربەڕێکەری باڵوێزخانەی خۆی لە ئەنقەرە گەڕاندەوە بەغداو، هەروەها کاری دەستبەکاربوونی باڵوێزی تازەی تورکیاشی لە عێراق ڕاگرت.