بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە حەوتەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە کە بە میوانداری تاران بەرێوەچوو، وتی: زۆر گرینگە کە ئێران، ڕووسیا و تورکیا هەوڵ دەدەن بۆ یارمەتیدانی خەڵکی سووریا.
پووتین زیادی کرد: دڵنیایی دەدەم کە ئەنجامی دانوستانەکانی ئێمە زۆر باش و پڕ لە دەستکەوت دەبێت و دەتوانێت ببێتە هۆی پتەو بوونی سەقامگیری و ئاسایش نەک لە سووریا بەڵکوو لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتیشی: ئەبێ کاری توندڕەو و تیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان لە سووریا یەکلا بکەینەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕۆژاواییەکان و بەتایبەتی ئەمریکا هەوڵ دەدەن جودایی خوازەکان لە سووریا تۆکمە بکەنەوە و سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە بدزن.
هەروەها وتیشی: ئاوارەکانی سووریا ئەبێ بگەڕێنەوە و یارمەتی مرۆڤدۆستانەیان پێبگات.