سەرۆک کۆماری رووسیا دوای گەیشتنی بۆ تاران لە گەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سێ شەمە لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

رێبەری باڵای ئێران لە دیداری سەرۆک کۆماری رووسیا و وەفدی هاوڕێی وتیان: ئەمریکاییەکان دەبێ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فوراتی سووریا دەربکرێن.

وتیشیان: پرسی سووریا زۆر گرینگە و ئێران دژی هێرش کردن بۆسەر ئەو وڵاتەیە.

ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد کە پرسێکی گرینگی دیکە لە سووریا ، داگیر کردنی ناوچە نەوتییەکانی رۆژهەڵاتی فورات لە لایەن ئەمریکایە کە دەبێ بە دەرکردنی ئەوان ، چارەی ئەم کێشەیە بکرێت.