بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وێندی شێرمەن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دانوستانکاری پێشووی ئەو وڵاتە لە گفتوگۆیەکدا لە " خانووی نێودەوڵەتی خوێندکاران" لە واشنتۆن پاگەندەی کرد کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هێشتا نەمردووە و ڕێککەوتنی بووژانەوەی لەسەر کورسییە و ئێران ئەبێ قبووڵی بکات.
بە پێی نووسراو ماڵپەڕی "واشنتۆن دیپلۆمات"، گفتوگۆکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە مانگی فێڤرییەوە لە ئارادایە و نیشانەیەکی بچووک لە دەستخستنی ڕێککەوتنی نوێ دەبینرێت، بەڵام شێرمەن پێی وایە کە هێشتا شانس بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە درێژەدا ڕێککەوتنی لە سوودی ئێران وەسف کرد و پاگەندەی کرد: ئەوان گەمارۆکان لەسەریان کەم دەبێتەوە، ئابووریان باشتر دەبێت، دووبارە نەوتەکانیان دەفرۆشن و جیهان بە نەوتی ئەوان پێویستیەتی، کەواتە دەتوانن بە نرخێکی باش بیفرۆشن. ڕێککەوتن لە سوودی ئەوانە.