بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران هاوپەیوەند بە کاریگەری تەشەنە سەندنی دووبارەی کۆرۆنا لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی ئەربەعین یان دووبارە سنووردار کردنەوەی هاتوچۆکان، وتی: هیوادارین کە ئاوەها نەبێت و بە پاراستنی ڕێنماییەکان پێویست بە سنووردار کردنەوە نەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئێشتاکە وامان داناوە کە بە هەمان شێوەی ئازاد کە پێش بینی کرابوو، ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە بچێت و ئەگەر پرسێکی نوێش بێتە ئاراوە، لێژنەی نەتەوەیی کۆرۆنا ئەبێ بڕیار بدات کە هیوادارین ئاوەها نەبێت.