ڕێبەری باڵای ئێران هاوکات لە گەڵ جەژنی قوربان و غەدیر ڕەزامەندی لە سەر بەخشین و داشکانی سزای 2272 زیندانی دەربڕی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵات رەزامەندی لە سەر داشکان و بەخشینی سزای 2272 زیندانی و حوکم دراوی دادگاکانی گشتی و شۆرش،رێکخراوەی هێزی چەکدار و تەعزیراتی حکومەتی راگەیاند.

ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ رێبەری پێشنیاری بەخشین و داشکان و گۆڕینی سزای زیندانییەکانی دابوو.