بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەندیک پاگەندە و تۆمەتی بڵاو بوو لە دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕەوتی سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە لەوانە قسەکانی لە کۆبوونەوەی جەدەی ڕەت کردەوە و بێ بنەما وەسفیانی کرد و زیادی کرد: ئەو پاگەندەگەلە، لە درێژەی بەردەوام بوونی سیاسەتی ئاژاوەگێڕانەی واشنتۆن لە ناوچەکەیە.
کەنعانی بە ئاماژە بە پێشینەی ئەمریکا وەکوو یەکەم وڵاتی بەکارهێنەری بۆمبی ئەتۆمی، دەستێوەردانی بەردەوام لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە، داگیر کردن و دەستدرێژی سەربازی، فرۆشی چەک و ... لە ناوچەکە زیادی کرد: ئەمریکا جارێکی دیکە بە پشت بەستن بە سیاسەتی شکست خواردووی تۆقاندن لە ئێران، بەدوای دروست کردنی ئاژاوە و قەیران لە ناوچەکەیە.
کەنعانی هەروەها بە ئاماژە بە چەندین دەیە پاڵپشتی بێ سنووری ئەمریکا لە ئیسرائیل زیادی کرد: بێ گومان ئەمریکا هاوبەشی سەرەکی درێژەی داگیرکاری فەلەستین و قودس، تاوان و جەنایەتی ئەو ڕژێمە لە دژی فەلەستین و ئاپارتاید و پێشێل کرانی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ لە دژی گەلی فەلەستینە.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە جەخت لەسەر سیاسەتی سازێنەری ئێران لە پێشوازی لە گفتوگۆ لەگەڵ دراوسێکان و داهێنانە ناوچەییەکان، زیادی کرد: چاوەڕوانی دەکرێت حکومەتەکانی ناوچەکە لە وەڵام بە بانگهێشت و داهێنانەکانی ئێران بۆ گفتوگۆ و هاوکاری ناوچەیی، هەنگاوی سازێنەر لە بەرژەوەندی ئاسایشی بەکۆمەڵ، ئاشتی و سەقامگیری و گەشەی هاوبەش هەڵگرن.