بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ شەمە 25ی پووشپەڕ، ڕێوڕەسمی کۆتایی دەیەمین فستیڤاڵی دف نەوای رەحمەت بە ئامادەبوونی پارێزگار و بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان لە هۆڵی سینەما بەهمەنی سنە بەرێوەبرا.
لە رێورەسمەکەدا رێز لە دوو گرووپی بیانی لە ئەفغانستان و عێراق گیرا.
شیاوی ئاماژەیە فستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمەت لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستان و بە بەشداریی چەندین گرووپ لە هونەرمەندانی پارێزگاکانی ئێران لە بەشی تاک ژەنی، دوو ژەنیاریی، و گرووپ ژەنی و مەولوودی خوێنی لە تەمەنی منداڵان و گەورەساڵان بەڕێوە چوو.