چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان داوا له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێك دیارى بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارو داواش له‌كورد ده‌كه‌ن بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند، داواكارن په‌رله‌مانى عێراق هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێك دیارى بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارو لایه‌نه‌ كوردیه‌كانیش تنا ئه‌وكاته‌ بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن.

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روِو، بڕیاریانداوه‌ كۆبونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام و كراوه‌بن تا كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵده‌بژێرن له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا.

9 مانگ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى تعێراق و تا ئێستا نه‌توانراوه‌ حكومه‌تى نوێ پێك بهێندرێت.