خوێندنەوە نوێێەکان نیشانی دەدات کەسانێ کە لە ژەمە خواردنەکانی خۆیان خوێ زۆر دەخۆن، ئەگەری هەیە تەمەنیان کورتتر لەو کەسانە بێت کە کەمتر خوێ دەخۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هلس لاین، ئەو خوێندنەوە کە لەسەر زیاتر لە 500 هەزار کەسی گەورەساڵی بریتانیایی ئەنجام درا، نیشانی دا کەسانێک کە هەمیشە لەسەر خۆراکەکانی خۆیان خوێ دەپاشن، 28 لەسەد زیاتر لە کەسانێک کە کەمتر خوێ دەکەنە سەر خۆراکەکانیان دەکەونە بەر مەترسی مردنەوە.

بە شێوەی مامناوەند، ئەوانەی کە خوێی زۆر دەخۆن نزیک بە دوو ساڵ لە مامناوەندی تەمەنیان لە تەمەنی 50 ساڵان کەم دەبێتەوە.

دکتۆر لۆ چی ، لێکۆڵەری باڵای زانکۆی تولان لە نیوئۆرلئان، وتی: ئەوە هەڵسوکەوتێکی سادەیە کە کەسەکان دەتوانن لە خۆیاندا ڕاستی بکەنەوە.