وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ وەگرتن و پەروەردەی 3500 هێزی سەربازی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا داوای بودجەی زیاتری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو گۆڤاری ئانتی وار و نیوعەرەب لە پلانی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی 3500 هێز لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا، بە مەبەستی پارێزوانی لە زیندان و ئەو گرتنگانەی کە ئەندامانی داعش و نزیکەکانی ئەوانیان تێدایە.

هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە گەڵاڵەی بودجەیەک کە ئاپی ڕابردوو پەسەندی کرد خوازیاری پێدانی بودجەی زیاتر بۆ ئەو مەبەستەی کردووە.

بە وەرگرتنی هیزی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی کوردی سووریا، ژمارەی هێزەکانی کوردی سووریا کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، بۆ 19500 کەس بەرز دەبێتەوە.

پێنتاگۆ٩ن داوای بودجەی زیاتر بە بڕی 28.5 ملیۆن دۆلاری کردووە کە بە گشتی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە هێزەکانی کوردی سووریا دەگەیێنێتە نزیک بە 190 ملیۆن دۆلار.