دادگای سوید لە حوکمێکی نایاسایی و نادادپەروەرانەدا حەمید نووری بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگایسوید تا ئێستا 93 دانیشتنی بۆ حەمید نووری هاووڵاتی ئێرانی دەستگیر کراو لە سوید بەڕێوەبردووە.

دادگایسوید 50 کەس لە خزم و کەس و کاری گرووپی مونافقین(موجاهدینی خەلق)ی وەکوو شایەتحاڵ بانگهێشت کردووە بۆ دادگەی ئەم هاووڵاتیە ئێرانیە.

پارێزەرانی حەمید نووری بەردەوام رایانگەیاندووە کە ئەو دادگایە لایەنگرانە و نادادپەروەرانەیە.