بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن دەوڵەتی پێشووی ئەو وڵاتەی هەڵەیەکی گەورە وەسف کرد و وتی کە ئەبێ بگەڕینەوە سەر ئەو ڕێککەوتنە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جۆبایدن لە گفتوگۆ لەگەل کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە کاتی هاتنی بۆ ناوچەکە وتی:ئەبێ بگەڕینەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هەڵەیەکی گەورە بوو کە ترامپ ئەنجامی دا.
ناوبراو لە هەمان حاڵیشدا پاگەندەی کرد کە بڕیاردان لە ئەو بارەوە لە دەستی ئێرانە.
بایدن وتیشی: ئێمە بۆ دوایین هەنگاو و ئامێر بۆ ڕێگری لە دەستپێڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی پشت بە زۆر و گوشار دەبەستین.