وتەبێژی جوڵانەوەى نەوەى نوێ وەڵامى بارەگای بارزانى دەداتەوەو دەڵێت" گەندەڵیی لە هەرێم لە لوتکەدایه‌‌، لە بەرزتریین ئاستەوه‌ تا نزمترین ئاست".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیمداد شاهین وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگەیاند"باره‌گای بارزانیی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت مه‌رجمان هه‌یه‌ بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، كاتێ مه‌رجه‌كان ده‌خوێنیته‌وه‌ به‌ڕاستیی مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێ".

ئاماژەى بەوەشکردوە،له مه‌‌رجه‌كان باس له‌ نه‌هێشتنی گەندەڵیی دەکەن، له‌كاتێكدا‌ گەندەڵیی لە هەرێم لە لوتکەدایه‌‌، لە بەرزتریین ئاستەوه‌ تا نزمترین ئاست.

وتەبێژەکەى نەوەى نوێ دەشێت" باسی نه‌هێشتنی هێزی چه‌کدار دەکەن له‌ عێراق، له‌كاتێكدا هەموو کەس و تەنانەت هاوپەیمانانیش دەزانن کە هێزی چەکدار له‌هه‌رێم هێزی حیزبیین وهی حكومه‌ت نین".

هەروەها هیمداد شاهین روونیکردەوە، باسی بڕینه‌وه‌ی دەستی دەرەکیی دەکەن، له‌وه‌شدا هه‌ر باشتر وایه‌ لە هەرێمەوە دەست پێبکەن.