بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوو سەفەری گرینگی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بۆ ئێرانمان دەبێت.
کاردانەوە بە وتارەکەی بایدن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئامانجەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: بایدن و بەرپرسانی ئەمریکی دەزانن کە ڕوانینی خەڵکی ناوچەکە نیسبەت بە سیاسەتە دەستێوەردانانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە چییە.
ناوبراو وتیشی: دروست کردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە پێویستی بە گۆڕینی کردەوەی هەڵسوکەوتە خراپکارانەکانی ئەمریکایە.
چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران لە ژیر چاوەدێری ئاژانسە
کەنعانی لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: ڕژێمێک کە ئەندامی هیچ بەڵێنێکی چاوەدێری نێودەوڵەتی لە بواری ناڤۆکی نییە سەبارەت بە چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران قسە دەکات.
هەروەها وتیشی: چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران بەتواوەتی روون و یاساییە و ئەندامی ئاژانس و بەڵێنە قەدەغەی پەرەپێدانە و هەمەوو جالاکییەکانی ئێران لە ژێر چاوەدێری ئاژانسە.
کات و شوێنی دانوستانەکان بەزووی دیاری دەکرێت
کەنعانی هەروەها لە شرۆڤەی دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، وتی: هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکان روونە. پەیامی بەرچاوی ئێران ئەوەیە کە پابەندەی ڕەوتی دیپلۆماسی چەند لایەنە بۆ چارەسەر کێشەکانین.
وتیشی: دیاری نەکردنی کات و شوێنی دانوستانەکان بە واتای کۆتایی دانوستانەکان نییە. بەزوویی کات و شوێنی دانوستانەکان لە داهاتوویەکی نزیک دیاری دەکرێت.