ئەحمەد رەماح ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وتی کە لە کۆبوونەوەی ڕیاز، زایۆنسیتەکان بەشداری دەکەن و کازمی ناێت تێیدا بەشداری بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەحمەد ڕەماح ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لە پارێزگای نەینەوا، داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە کۆبوونەوەی ڕیاز بەشداری نەکات.

ڕەماح وتی: لە کۆبوونەوەی ڕیاز کەسانێک لە ئیسرائیلەوە بەشداری دەکەن و عێراق نابێت لە ئەو کۆبوونەوە بەشدار بێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پەرلەمانی عێراق ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی وەکوو تاوان پەسەند کردووە، زیادی کرد: ئەو کۆبوونوە پێشەکییەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلە و بەشداری کازمی ئەبێ لەلایەن هەموو نوێنەران و لایەنە سیاسییەکانەوە ئیدانە بکرێت.