گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت بە پێی قسەی هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی، لە ئەگەری دەرکردی دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی داوەری لە پاریس لە قازانجی دەوڵەتی ناوەندی عێراق و کۆتایی هاتنی کۆنترۆڵی کوردەکان بەسەر نەوتی هەرێم هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرت کە پرسەکانی نەوت و گازی عێراق لێک دەداتەوە، لە ڕاپۆرتێکدا لە نزیک بوونەوەی دەرکردنی دەنگی کۆتایی سکاڵای بەغدا لە تورکیا و بە تۆمەتی هەناردە کردنی نایاسایی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە لای بەشی دارایی دیوانی نێودەولەتی داوەری لە پاریس هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دۆسیەی سکاڵای بەغدا نزیک بە 8 ساڵ پێش لە دیوانی نێودەوڵەتی داوەری پاریس پێک هاتووە و بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوو دەنگی ئەو دادگا دەربکرێت.

ئەگەر بەغدا لە ئەو دۆسیە بیباتەوە، پرسی هەناردە کردنی ڕۆژانە 400000 بەرمیلی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە دەگاتە بنبەست و حکەمتی ناوەندی جارێکی دیکە بۆ پرسی درهێنانی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە دەستی کوردەکان سەردەکەوێت.