بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێرى شارپرێس له‌سنورى بادینان ئاشكرای كرد، له‌شیلادزێ‌و ئامێدى ئاسایشى پارتى دوو كادیرى یه‌كێتیان ده‌ستگیركردووه به‌تۆمه‌تى بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه).
ئەمەش لەکاتێكدایه، شه‌وى ڕابردوو میدیاى نزیك له‌په‌كه‌كه ئاشكرایكردبوو، ئاسایشى پارتى، لەشێلادزێ، سەرسینگ‌و دێرەلۆکی سەر بەئامێدی له‌پارێزگاى دهۆک، 80 کەسیان ده‌ستگیركردووه كه له‌ناو ئه‌وانه‌شدا ژمارەیەک پێشمەرگە هه‌یه.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و میدیایه، ئەو هاوڵاتیانە ناڕەزاییان لەبەرامبەر هێرشی داگیرکاریی تورکیا دەربڕیوەو هۆكارى دەستگیرکردنه‌كه‌شیان ته‌نها ئه‌وه‌بووه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، لەناو دەستگیرکراوەکاندا هاوڵاتیەک بەناوی زێرەڤان دێرەسی‌و پێشمەرگەیەکیش بەناوی عەلی پنیانشی هەن.