بەرپرسی گشتی وەرزش و گەنجانی کوردستان لە بانگهێشتی "شاهۆ نوسرەتی" هەندبالیستی کوردستان بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: قۆناغی دووهەمی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی هەندباڵی پیاوانی ئێران لە ڕۆژی 20 ی پووشپەڕەوە لە هۆڵی فیدراسیۆنی هەندباڵ دەستی پێکردووە.

ناوبراو زیادی کرد: بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شاهۆ نوسرەتی هەندباڵیستی لۆژیۆنێری کوردستانیش بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵان بانگهێشت کراوە.

جەولایی وتیشی: 24 کەس بۆ ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵان لە ژێر چاوەدێری ویسلین وجویچ تا ڕۆژی 27 ی پووشپەڕ خۆیان ئامادە دەکەن.