سەرچاوەیەکی هەواڵی سووریا رایگەیاند کە بریارە سوپای سووریا لە ستورری کۆبانێ، مەنبەج و تەل رەفعەت جێگیر ببن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی شەماڵ پرێس نووسی: سوپای سووریا خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە سنووری کۆبانێ، مەنبەج و تەلڕەفعەت لە باکووری حەڵەب جێ بگرێت.

لەو هەواڵە دا هاتووە بریارە جیهازاتی قورسی سەربازی لە گەڵ ئەفسەرانی پلە بەرزی سوپای سووریا بێنە ئەو سنوورە کە هێزی دژبەر و چەکداری تورکی تێدایە.