ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە سەرهەڵدانی بەرەی چوارەمی داعش لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەیوب رەبیعی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە سەرهەڵدانی بەرەی چوارەمی داعش لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو لە کەمپی ئەلهەول هۆشداریی دا.

رەبێعی وتی: مەترسی کەمپی ئەلهەول زۆرە بەڵام سەرەکیترینیان بوونی 9 تا 12 هەزار تازەلاوە کە زەینیان ئامادەی وەرگرتنی فیکرەی توندرەوییە.

کەمپی ئەلهەول 130 ماڵە کە نزیکەی 200 بنەماڵەی تێدایە و زیندانی داعشیەکانە کە هێزەکانی هەسەدە بەرێوەی دەبەن و 74 هەزار کەسی تێدایە.